بوار، تایبەت
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی وازهینانی لیوا ئەیوب بڵاوبوویەوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان لەگەڵ ناوبراو کۆبوویەوە.
بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدابە پێزانینەوە لە رۆڵ و خەبات و تێکۆشانی لیوا ئەیوبی رووانی وەک تێکۆشەرێکی دێرین و فەرماندە و پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێری کوردستان و یەکێتی کە تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خەباتی کوردایەتی و وەک شێرە کوڕێکی هەولێری هەمیشە لەگەڵ هەڤاڵەکانی بەشێکن لە سەروەرییەکانی گەلەکەمان.
ئاماژەبەوەشکراوە، لیوا ئەیوب یوسف سوپاسی بافڵی کرد و دووپاتی کردەوە هەمیشە پێشمەرگەی کوردستان و یەکێتی دەبێت و هەر ئەرکێک لە خزمەتی خەڵک بێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت.