گرنگ

بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلە بڵاودەکەنەوە

2026-07-02

 

#بوار

بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست ڕایانگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی تەنها لە کاری حزبی و ئۆرگانیی نێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە.

بنەماڵەکە جەخت دەکەنەوە، کە ئەو پەیوەندییە مێژووییەی لە سەردەمی مام جەلال و کەریم خانەوە بنیادنراوە، بە پتەویی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.

هاوکات سەرجەم ئەو دەنگۆ و نووسینانە ڕەتدەکەنەوە کە لە چەند پەیج و سایتێکەوە بڵاوکراونەتەوە و ڕایدەگەیەنن، ئەو جۆرە بابەتانە بەهیچ شێوەیەک گوزارش لە بۆچوونی میرانی برادۆست ناکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color