گرنگ

یەکێتی یەکێکە لەوحزبانەی لەماوەی23ساڵی ڕابردووداهیچ وەزیرێکی لەسەرگەندەڵی دەرنەکراوە

2026-07-02

 

بوار، تایبەت
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند:یەکێتیی یەکێکە لەو حزبە کەم وێنانەی لە سەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان لەماوەی (23) ساڵی رابردوودا هیچ وەزیر و بریکاری وەزیری سەر بە یەکێتی لە بەغدای پایتەخت نە لەسەر گەندەڵی گیراوە، نە لەسەر کارەکەی دەرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ وەزیرێکی یەکێتی متمانەی لێ وەرنەگیراوەتەوە، نە هیچ هەڤاڵێکی یەکێتی کە کاندیدبێت بۆ پۆستێکی باڵا لەبەغدا بە هیچ تۆمەتێک رەتکرابێتەوە.

ئەوەشی وتووە، سنوری دەڤەری سەوز یەکێکە لەو شوێنە دەگمەنانەی لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان نەبۆتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەوانەی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عیراق پارەیان دزیوەو لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و دەرفەتیان بۆ نەرەخساوە کە بتوانن بێنە سنوری سلێمانی و خۆیان حەشاربدەن.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، لەو لیستەی کە باس لە تێوەگلانی کومەڵێ وەزیرو بریکاری وەزیری حکومەتی فیدراڵ دەکات، ناوی هیچ وەزیرو بریکارێکی وەزیری سەر بە یەکێتی تیانییە و لەئێستادا هەموویان لەبەغدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی رۆژانەی خۆیانن و لە دورەوە سەیری دوکەڵی گەندەڵی دەکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color