یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاتووە، داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی (بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی دەکەن) رێکاری پێویست بگرنەبەر و هەڵوێستی پێویست و پەیوەست وەربگرن.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری خۆی دەرکرد،
لەو سۆنگەوە کە پێگەی مزگەوت و پیشەی مەلایەتی گرنگ و هەستیارەو پێوستی بە پارێزبەندی هەیە و بەلای ئێمەوە جێی بایەخە، لەبەر ئەوە داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکەن رێکاری پێویست بگرنە بەرو هەڵوێستی پێویست و پەیوەست وەربگرن.
یەکێتی زانایان ئاماژەش بەوەدادەت، کە داوا لە هاوڵاتیان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن کە لەم پەنایە هیچ جۆرە سوکایەتیەک بە پیرۆزییەکان و زانایانی ئایینی و مزگەوت و مینبەر نەکەن، چونکە کەس تاوانی کەس هەڵناگرێت و کرداری موسڵمانیش لەسەر ئیسلام حیساب نیە.