گرنگ

چەند فەوج و لیوایەك لە هاوكاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بێبەشكران

2026-07-14

 

بوار، تایبەت
چەند فەوج و لیوایەكی پێشمەرگە لە هاوكاری هاوپەیمانان بێ بەش بوون و زۆربەی ئەو یەكە سەربازیانە كێشەی فەرماندەیان هەیە و بەهۆی ڤیتۆی هاوپەیمانان لەسەر فەرماندەی فەوج یان لیوا تەواوی پێشمەرگەكانی فەوج و لیواكە بێ بەش بوون.

بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، چەند فەوجێكی فیرقەی 11و فەوجی یەك و سێی لیوای 53 و فەوجی دووی لیوای 19 و فەوجێكی لیوای سێ و فەوجی سێی لیوای 22و بارەگای لیوای دووی پیادە و فەوجی دووی لیوای شەش و بارەگای لیوای 18 لەو شوێنانەن هاوكاری ئەم مانگەی هاوپەیمانان نەیگرتنەوە.

ئاماژەبەوەشكراوە، كۆی گشتی ئەو پێشمەرگەو ئەفسەرانەی ئەو شوێنانەی هاوكاریەكەیان بڕدراوە لە پێنج هەزار كەس زیاترە و تا كێشەكانیان چارەسەر نەبێت مانگی داهاتوو هاوكاریان پێ نادرێت .
هاوكاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ڕابردوو 82 هەزار دینار بوو بۆ هەر پێشمەرگەیەك

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color