بوار، تایبەت
بەهۆی دابەزینی داهات دۆخی حكومەت لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەجۆرێكە فەرمانگەكان تەنها نەسریەی مانگی سێ و بەشێكی كەمی نەسریەی مانگی چواریان وەرگرتووە، هاوكات خەرجی كارگێڕی حكومەت لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 45 ملیار دینارە
بەپێی بەدواداچوونەكانی بوار خەرجی حكومەت لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە مانگانە پێویستی بە 45 ملیار دینار هەیە كە نیوەی ئەو بڕە بۆ نەسریەی فەرمانگە و دام و دەزگاكان دەڕوات كە زیاترە لە بیست ملیار دیناری مانگانە .
ئاماژەبەوەشكراوە، پاكردنەوەی شارەكان لە زبڵ و خاشاك و ئاودانی پاركەكان و كڕینی سوتەمەنی و دەرمان و پێداویستی نەخۆشخانەكان و دابین كردنی خۆراك بۆ چاكسازیەكان و پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەكان و مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین مانگانە سەرووی 25 ملیار دینارەو تێكڕای خەرجی مانگێكی حكومەت لەو ناوچانە پێویستی بە 45 ملیار دینار هەیە .
ئەوەشهاتووە، بەهۆی دابەزینی داهات و دابین كردنی 120 ملیارەكە كە نزیكەی 50 ملیاری لە ئەستۆی سلێمانیە پارێزگاكە بە دۆخێكی دارای سەختدا تێپەڕ دەبێت و حكومەت توانای دابین كردنی خەرجی كارگێڕی و نەسریەی فەرمانگەكانی نیە و شێوازی تەقەشوف پەیڕەو دەكات