خالید شوانی تووشى ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ بووە و لە مردن گەڕاوەتەوە
#بوار
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆی بوو، بەڵام رووداوەکە هیچ زیانێکى پێنەگەیاندووە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، کە قسەى بۆ پێگەى شەفەق نیوز کردووە، بەیانى ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، خالید شوانی وەزیرى دادى عێراق تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە، کە رووداوەکە لە جۆرى پێکدادانى ئۆتۆمبێل بووە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، دوای هێڵکاری پۆلیسی هاتووچۆ، دەرکەوت 100% کەمتەرخەمییەکە لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکە بووە و دەستبەسەر کراوە.
بەهۆی رووداوەکەوە زیانی مادەی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێل و سیاجی شەقامەکە کەوتووە و خالید شوانیش هیچ زیانێکى بەرنەکەوتووە.