بوار، تایبەت
وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڕیاریدا حەوت رۆژ ئینتەرنێت بەخۆڕایی بداتە بەشداربووانی ئینتەرنێتی کێبڵی (FTTH)، ئەوەش بەمەبەستی رەچاوکردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی گەیاندنی عێراق لیستی 16 کۆمپانیای دابینکاری ئینتەرنێتی کێبڵی (FTTH) و ناوی ئەپڵیکەیشنە فەرمییەکانیانی بڵاوکردەوە کە دەبێت تاوەکو 7 رۆژی دیکە ئینتەرنێت بە هاووڵاتییان بدەن، بەبێ ئەوەی پارەیان لێوەربگیرێت، تاوەکو ئەوکاتەی مووچە دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی لیستەکەی وەزارەت، دیارترین کۆمپانیاکان و ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییەکانیان بریتین لە، ئەرسلینک، ئای کیو، سوپەرسێڵ، نوخبەی عێراق، تەریق سوورەیا، عێراق سێڵ، هیلال رافیدەین و سەباح.
ئاماژەی بەوەکردووە کە هەر هاووڵاتییەک رووبەڕووی سەرپێچیی کۆمپانیاکان بووەوە یان پارەی زیادەی لێوەرگیرا، دەتوانێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمی (5019)ـەوە بکات.