گرنگ

لە سلێمانى دوو رۆژنامەنووس دەستگیرکران

2026-09-26

 

#بوار
ستافی میدیایی مۆجۆ کورد دەستگیکردنى دوو رۆژنامەنووسى راگەیاند و دەڵێت، "بەڵێ بۆ ئازادکردنیان"

ستافی میدیایی مۆجۆ کورد ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێک راشیگەیاند، دوای بانگهێشتکردنیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، لەسەر سکاڵای د. نیکۆڵا شاڵی، تا ئێستا بەڕێوەبەری دامەزراوەکەمان ڕەزوان زەڵمی و پەیامنێری دامەزراوەکەمان سەروەر جەلال، لە ئاسایش گلدراونەتەوە و ئازاد نەکراون.

ستافی میدیایی مۆجۆ کورد ئەوەشى راگەیاندووە، سەرەرای هەڵە تێگەیشتنێک لەنێوان ناوبراو و دامەزراوەکەمان لەسەر چەند وتارو لێدوانێکی بەڕێزیان، بەنێوەندگیری کەسێکی نزیکی خۆیان، کێشەکە چارەسەرکراو مۆجۆ پۆستەکانی سڕیەوەو روونکردنەوەیدا و گووایە دواتر سکاڵاکەی کشاندۆتەوە، بەڵام دیارە نیەتێکی دیکە هەیە، کە چاوی بە دامەزراوە بێنازەکەمان هەڵنایەت کەلەئێستادا لەبەر بێ پارەیی کارەکانی راگرتووە.

هەروەها داوا دەکەن، هەرچی زووە (سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ)، کە بەوردی ئاگاداری بابەتەکەن، ئەوان و کەسانی دیکەی ئازادی خواز بێنە سەرخەت و ناکرێ رۆژنامەنووس و میدیاکاران و مامۆستای زانکۆ، بەهەربیانوویەک دەست بەسەر بکرێن، لەکاتێکدا دادگای تایبەتیان هەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color