هەردی سەڵاح: قسەکانی خۆم لەبیرە و سازشم بۆ "هەژماری من" نەکردووە
هەردی سەڵاح، پەڕلەمانتاری فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەڕەی فەرمی خۆی پۆستێکی کردووە و دەڵێت، "قسەکانی خۆم لەبیرە، لەسەر ڕاستگۆییەکەم وەستاووم ، سازشم نەکردووە بۆ هەژماری من"
دەقی بڵاوکراوەکەی هەردی سەڵاح
بێدەنگ نیم
بەڵام ئەو کاتە قسە دەکەم کە قسە قیمەتی هەبێ
قسەکانی خۆم لەبیرە، لەسەر ڕاستگۆییەکەم وەستاووم ، سازشم نەکردووە بۆ هەژماری من و مووچەکانم بەهۆی هەڵوێستەکەم ڕاگیراوە ، خانوو شووقەی پەڕلەمانم وەرنەگرتووە ، هیچ ئیمتیازێک و پارەیەکم بۆ هیچ مەبەستێک لەپەڕلەمان وەرنەگرتووە وەک نۆژەنکردنەوە یان کڕینی کەل وپەل یان هیچ مەبەستێکی تر ...
متمانەی ئێوە سەرمایەیە بۆ من و ئەو متمانەیە نادۆڕێنم