نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی نوێی وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئاماژەی بەوە کردووە کە وەرگرتنی ئەم متمانەیە مایەی پێزانینە و هیوای خواست لە قۆناغی داهاتوودا هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش لە نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان فراوانتر ببێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا، نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەهێزکردنی ئاستی هاوکارییەکان دەبێتە مایەی سەقامگیری، گەشەسەندن و پێشکەوتنی تەواوی عێراق. لە کۆتاییشدا هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕێباز حەملان خواستووە لە بەجێگەیاندنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا بۆ خزمەتکردنی گەل و وڵات.

|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |
|
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |