#بوار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دادگای فیدڕاڵی عێراق، بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوەو بڕیاری دەرکردنی فەرمانێک لە دژی حکومەتی هەرێمی دواخست بۆ ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەم.
دوو سکاڵا لەلایەن ڕەوتی هەڵوێستەوە تۆمارکرابوون بۆ هەڵوەشانەوەی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە. بەڵام دادگای فیدڕاڵی هەردوو سکاڵاکەی ڕەتکردەوە.
جگە لەم دوو سکاڵایە دوو سکاڵای دیکەش لە دژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لە لایەن نەوەی نوێوە تۆمارکراون. کە سکاڵای یەکەمیان بۆ ئەوەیە کە دادگای فیدڕاڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم وەک حکومەتی کاربەڕێکەر بناسێنێت. سکاڵای دووەمیش بۆ ئەوەیە کە هەموو ئەو بڕیارانەی لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی کابینەی نۆیەم دەرکراون هەڵبوەشێندرێنەوە ئەمەش بە بیانوی ئەوەی کە حکومەتی کاربەڕێکەر دەسەڵاتی بڕیاردانی نییە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ دادگای فیدڕاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک حکومەتی کاربەڕێکەر دەناسێنێت و بە ئەگەڕێکی زۆرەوە بەشێک لە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە.

|
گەیشت، بنکەکانی پۆلیس لەناو شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک نامێنن |
|
تورکیا دەیەوێت غازی چەمچەماڵ ڕەوانەی وڵاتەکەی بکرێت |
|
گەیشت، دادگای فیدڕاڵی لە دژی حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات |
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |