گرنگ

سێبەری ئێپستین دەگەڕێتەوە؛ دووبارە ترەمپ بە دەستدرێژی تۆمەتبار کرا

2026-10-28

 

 

#بوار

لە کاتژمێرە یەکلاکەرەوەکانی پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی چارەنووسسازی نیوەوەرز لە سێشەممەی داهاتوو، دیموکراتەکان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی فەرمیی فراوانەوە، سەرلەنوێ ناوی دۆناڵد ترەمپیان بە دۆسیەی ئێپستینەوە بەستەوە.

ئەم هەنگاوە یاسایی و سیاسییە هاوکاتە لەگەڵ لێکۆڵینەوەیەکی بنکۆڵکاریی (گۆڤاری تایم) کە تێیدا شاجوانی پێشووی سویسرا کە قوربانییە، ئاماژەی بەوە کردووە لە ساڵی 1993 و لە کاتی پێشبڕکێکانی شاجوانیدا، بەهۆی ئامادەبوونی لەو بازنە کۆمەڵایەتییەی ترەمپ و ئێپستین، لە هۆتێل پلازای نیویۆرک لەلایەن ترەمپەوە دەستدرێژیی کراوەتە سەر و پاشان بە گوشار و هەڕەشە بێدەنگ کراوە.

بەپێی بەڵگەکان، ترەمپ و ئێپستین لە بۆنە و ئاهەنگە جیاوازەکاندا لە کچان نزیک بوونەتەوە و دواتر لەپڕدا ون دەبوون. ئێستا کە شایەتیی شاجوانی پێشووی سویسرا لەسەر ڕووداوەکەی هۆتێل پلازا خراوەتە ڕوو، دۆسیەی ئێپستین جارێکی دیکە بووەتەوە بە کابووسێکی ترسناک لە بەردەم ترەمپدا.

هاوکات دژبەرانی ترەمپ ڕایدەگەیەنن کە ئاشکراکردنی تەواوەتیی ئەم تۆڕە، پێویستییەکی یاسایییە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ ئەو ژنانەی بە پارە و گوشار لەلایەن ترەمپەوە بێدەنگ کراون.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color