گرنگ

ئەو ڕێگایانـەی دەبنە ھۆی داخستنی داوای سزایی

2021-09-16

 

پارێزەر ڤێنــا بەکر مـحەمەد
لە یاسای شێوازی دادگایی سزایی، ماددە ٣٠٠ داھاتووە ھەندێ ڕێگە ھەیە بۆ کۆتایی ھاتنی داوای سزایی. بێگومان ئەو داوایانەی مافی گشتی تیایە نەک تایبەت.
ئەو ڕێگایانـەش ئەمانـە ئەگرێتەوە:
یەكەم: دەرچوونـی بڕیاری دادگا بـە ئازاد کردن یاخود بە سزادان.
کـە ئەمە ڕێگەیەکی ئاساییە بۆ کۆتایی ھاتنی داوای سزایی کاتێک حوکم دەردەچێ قابلی تانە لێدان نییە ئیتر بە سزادان بێ یاخود بە ئازاد کردن. دەرچوونـی ئەم بڕیارە دەبێتە ھۆی کۆتایی ھاتنی داوای سزایی.
دوەم: مردنـی تۆمەتبار
دەوڵەت لەڕێگای داوای سزاییەوە مافی خۆی لە تۆمەتبار وەردەگرێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو تۆمەتبار مرد ئەوا لەم حاڵەتەدت وەرگرتنەوەی مافەكە مەحاڵ دەبێت، چونکە خودی تۆمەتبار مردووە. بەڵام مردنـی تۆمەتبار نابێتە ڕێگر لەوەی زەرەرمەند داوای مەدەنی تۆماربکات و مافی خۆی وەربگرێت. واتە مردنـی تۆمەتبار تەنھا کایگەری لەسەر داوایی سزایی ھەیە نەک غەرامە یاخود دەست بەسەرداگرتنی ماڵێک.
سێیەم: دەرچونـی لێبوردنی گشتی
ئەگەر ھاتوو لێبوردنی گشتی دەرچوو، ئەوا لەم حاڵەتە دەبێتە ھۆی داخستنی داوا سزاییەکـە، لێبوردنی گشتی لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە دەردەکرێ بەبێ ئەوەی ناوی کەسی تێدا ھاتبێ، چونکە گشتیە تەنھا جۆری تاوانـەکە دیاری کراوە کـە لێبوردن دەیگرێتەوە. ئەمەش دەبێتە ھۆی داخستنی داوا سزاییەکـە.
چوارەم: ھەڵوەشانـدنەوەی یاسایەک کـە سزای بۆ تاوانێک داناوە
وەک ئەسڵ یاسای سزایی شوێنەواری نییە، بەڵام کاتێک سلوکێک یان کارێک بە تاوان دانراوەو سزایی کەسێکی پێ دەدرێ، بەڵام پاش ماوەیەک ئەم کارە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە دەکرێت بە خراپەو تاوان نابێ، بۆیە سزای ھەر کەسێک درا پێی ھەڵئەوەشێتەوە و دەبێتە ھۆی داخستنی داوا سزاییەکە، ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی تاوانبار.
پێنجەم: وەستاندنی رێكارە یاسایەکان کە ڕێگربێ لە بەردەوام بوونی داوای سزایی.
وەک ئەسڵ دەبێ کە داوای سزایی دەستی پێکرد تا دەرچوونی حوکمی کۆتایی بەردەوام بێت، بەڵام ھەندێ حاڵەت ھەیە دەبێ رێكارەكان بوەستێنرێت ئەویش لایەنی تایبەتمەند داوا دەکات و سەرۆکی داواکاری گشتی دەیخاتە بەردەم دادگای تەمیز، وەستاندنی ئەم رێكارانە وەک ئەوە وایە حوکمی ئازاد کردنی بۆ دەرچووبێ.
شەشەم: تێپەڕبوونی ماوەی یاسایی
کاتێک ماوەیەکـی دیاریکراو تێپەڕدەبێ بەسەر تاوانێکداو داوای سزایی ناکرێ یاسادانەری عێراقی ماوەیەکـی دیاری کردووە، ئەكەر ئەو ماوەیە تێپەڕێ، داوای سزایی ناکرێ، واتە مافی داوا سزاییەکـە تەواو دەبێت..

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color