گرنگ

۱٥ ڕۆژە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی داخراوە

2022-08-20

 
۱٥ ڕۆژە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی داخراوە
بوار، سلێمانی
لەڕۆژی ٥ی ئابەوە ڕۆژێک دوای کۆبونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ماڵپەڕی puk media کە ماڵپەڕی فەڕمی یەکێتی نشتیمانی کوردستانە داخراوەو سڕاوەتەوە.
بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی ماڵپەڕەکە داخراوەو هۆکارەکەی بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵێک گەڕاندووەتەوە لەسەر کۆبونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی.
لەهەواڵەکەدا پێشگری سەرۆک بۆ مەسعود بارزانی بەکار نەهاتووە بەشێوەی (سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوەوە) داڕێژراوە و ئەمەش نیگەرانی قوباد تاڵەبانی لێکەوتوەتەوە و ماڵپەڕەکەی داخستووە.
داخستنی ماڵپەڕەکە لەسەر ئەو هەواڵە وەکو بیانویەک بووە بۆ قوباد تاڵەبانی، چونکە سەرجەم ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی پێشگری سەرۆک بۆ مەسعود بارزانی بەکارناهێنن و تەنها وەکو پاشگر دەستەواژەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بەکاردەهێنن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color