گرنگ

سەمای_مارەكان

2022-09-18

 
(57)
نووسینی: ئوسامە جەمیل عەلی.
تایبەت بە بوار
گۆتم: شتی وا كوو دەكەن؟ گۆتی: هەر دوو ڕۆژیدیە بزانە كوو بەچاوی خۆت دەبینی! مامۆستا شكۆ تەماشایەكی منی كردو گۆتی: پیاوی چاكبە با زوو خۆمان قورتاركەین، بەخوای ئەوها بڕوا چار ڕۆژیدی ئەمەش دەكوژن! گۆتم: ئەوجە بەمن نارێی كوو قورتار دەبین، بەخۆت گێت لێنەبوو هەر دوو ئاغە هەڕەشەی ئەوەیانكرد؛ هەر كەس لەو گوندەی بیەوێ بێپرسیمە بچیتە دەرێ دەیكوژین، مام قەتۆ گۆتی: دەرچوون لەو گوندەی سانا نییە، هەموو ڕێ و بانەكان گیرایەو بچنە هەر گوندەكیدی لەو دەوروبەرەی دەتانگرن و دەتانێرنەوە ئێرە، ئەوجە لێرە خۆتان دەبیننەوە! ئەمە لەو قسانە دابووین، وەختەكی ئێك لە كوڕەكانی مام قەتۆی هات و گۆتی: بابۆ نازە هاتیەو دەیەوێ بتبینی! ئەمن كە گێم لەناوی نازەیبوو تەزیەكم بەقالبی داهات و ڕەنگم بڕەك سۆر هەرگەڕا، مام قەتۆ گۆتی: یا ئەڵڵا خێر، دەبی نازە چیبوێ، بەو وەختەی هاتیە! چونكە بەینەك بوو نازەم نەدیتبوو، حەزم لێبوو بیبینم، لۆیێ گۆتم: دیارە ئیشەكی هەیە لۆیێ هاتیە، مام قەتۆ ئەمن پێمباشە بیبینی! مام قەتۆ بەینەكی تەماشایكردم و گۆتی: ئەتوو نازەی لەكێ دەناسی؟ بڕەك مشەوەش بووم و باشبوو هاتمەوە سەرەخۆم و گۆتم: وەڵڵاهی ئەوێڕۆژێ وەكی مندارم قەید دەكرد لە مەكتەبێ نازە برایەكی خۆی هینا مەكتەبێ هەتا وەریگرن، لەوێ حەسەنەفەندی بە نازە گازیكرد، ئێ لەنگۆشم لێبووە ئەو شەڕە لە نیوچەوانی بابی نازەیە، چونكە سەنگەری گۆڕیە! مام قەتۆ سەرەكی باداو پێكەنی، گۆتی: بابێ نازە ئۆینبازبێ بزانین چیدەوێ.
هەندەی نەبرد نازە هاتە ژۆرێ، هەر چاوی بەمنكەت بڕەك مشەوەشبوو، ئەو بڕەكوو ئەمن دەبڕ، لەدری خۆم گۆتم: ئۆخەی خۆ ئەوجارەش لەناو ئەو هەموو خەموخەفەتەی جارەكیدی چاوم بەنازەی كەتەوە، تەماشا ناو چاوەكانی نازەمكرد، وام هەستكرد چاوەكانی نازەش هەمان ئۆخەی دەكەن كە ئەمن كردم، هەر كووی هەبوو نازە سەلامیكرد، هەموومان وەراممان داوەو مام قەتۆ گۆتی: كیژم نازەدەوەرە دانیشە! نازە بەشەرمەوە هات ڕێك بەرامبەری من دانیشت، بەخێراتنمانكردو گۆتی: وەڵڵا مام قەتۆ لۆ ئیشەكی خێرێ هاتیمە، ئەوجە دەبی هیممەتەكمان لۆبكەی، مام قەتۆ گۆتی: بڵێ كیژم بڵێ، شەرتبی ئەوەی لە توانامدابی دەیكەم، نازە گۆتی: ئەتوو دەزانی ئەو شەڕوشۆڕە لە نیوچەوانی بابم دروستبوو، بەسەرەكی ئەویش ناهەق نەبوو، ئەگەر قادراغە ئەوهای لێنەكردبا، بابم لۆ دەچوو وەگەر نادراغەی دەكەت، ئێستاش ئیشەكە هاتیە، ئەمن دەزانم بابم ئەتووی زۆر خۆشدەوێ و لە قسەت دەرناچی، پێمخۆشە بێی دووقسەی لەگەڵ بكەی بەشكوو واز لەو وەزعەی دەینی، ئەمن لۆیێ بەتوو دەڵێم وەرە قسەی لەگەڵبكە، چونكە ئەو ناتانی بێتە كنەتوو، ئەمن تایمم تێكچوو و گۆتم: وەڵڵا ئەوەی لە توانامن دابی دەیكەین و دێین لەگەر بابت قسان دەكەین، ئیشاڵڵا بەگێمان دەكاو لە قسەمان دەرناچی، مام قەتۆو مامۆستا شكۆو بایز تێكڕا تەماشا منیانكردو چاویان لەناو چاوینام، وەكی برێی پێیانگۆتم: باشە كێ بەتووی گۆتیە، كێ ناوی تووی هینایە، كێ پرسی بەتوو كردیە، ئەتوو مامەستایەكی لە گوندی و چیشت لەو حارەیە! وەكی ئەوان ئەوها تێم نزبوونەوە زۆر تەریق بوومەوەو نەمزانی چبكەم، سەرم لەبەرەخۆ ناو بێدەنگبووم، مام قەتۆ گۆتی: تەواو، مادام مامۆستا سینگی هینا پێش و ئەو دەستپێشخەریەی كرد، ئەمن ئەوە لێچوومە دەرێ و نازە ئەتوو لەگەڵ مامۆستای ئیشەكەی تەرتیبكەن! وەها قۆپامەوە نەبیتەوە، تەمەننام دەكرد عارد شەق بباو بچووبامە بنی، مامۆستا شكۆش هەر لەجێی خۆی، خۆی پێنەگیراو گۆتی: پخخخخخخ، ئەمنیش لۆ ئەوەی خۆم لەو وەزعەی قورتاركەم، گۆتم: ئەستەغفیرەڵڵا مام قەتۆ هەتا ئەتوو هەبی ئەمن چمە، هەر بەخۆت بەو ئیشەی هەستەو ئەو ئیشەشە هەر بەتوو دەكرێ، خوا خێری نازەی بنووسی، یەكسەر گۆتی: وەڵڵا مام قەتۆ زۆرم پێخۆشە مامۆستا لەگەڵت بێ و لەگەڵ بابم قسەی بكا، تەئكیدم بابم خاتری مامۆستاشی زۆر دەوێ، لۆ مامۆستا هەوەنتەیە، ئەوەنییە هەموو منداڵەكانیمە فێری نووسین و خیندنێ دەكا! ام قەتۆ سەرەكی باداو گۆتی: باشە كیژم باشە، فكرەكی لێدەكەمەوەو بڕیارەكی دەدەم، ئیشاڵڵا كووی خێر تێدایە خوای گەورە وادەكا، نازە هەستاوەو گۆتی: زۆر مەمنونم مام قەتۆ خوا بتپارێزی ئەوجە ئەمن دەڕۆم، ئەمنیش بە زمانی سووتام وەجواب هاتم و گۆتی: دانیشتبووی!
مایتی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color