حسێن یەزدان پەنا:
ئه‌و خەڵکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەسه‌ر شه‌قامن ئێمه‌شیان له‌گه‌ڵن ئێمه دابڕاو نین له‌وان
بوار، دەنگی ئەمریکا
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) دەڵێت" بۆ ئێمه ناوه‌ندی سه‌ره‌كی خه‌بات و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ركانێیه‌ی له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌كرێت له‌ناو هه‌ناوی شاره‌كاندایە)
ئه‌م ئه‌ركه كه خه‌ڵک خستوویه‌تیه سه‌رشانی خۆی جووڵه‌یه‌كی خۆرسک بوو کە ئێستا بووەتە ڕاپەڕینێک، هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جووڵه‌یه به‌هێز بێت، من له چه‌ند په‌یامدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م دواووم داوامكردووه كه هه‌تا ده‌توانن سه‌ر شه‌قام به‌هێز بكه‌ن و هەموو چین و توێژه‌كان تێیدا به‌شداربن، دەشڵێت" ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات بابه‌ته‌كه له حیجاب و هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ئیرشاد گه‌وره‌تره " خه‌ڵک نانی ڕۆژانه‌ی خۆی و مناڵه‌كانی له ته‌نه‌كه‌ی زبڵ ده‌رده‌هێنێت و ده‌یباته‌وه ماڵێ، هەروەها پێشبینی ئەوە دەکات، کە شاری شنۆ لە لایەن سوپای ئێرانەوە پەلامار بدرێت و تاوانکاری بەرامبەر بە خەڵکەکەی بکرێت لەبەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارە لەلایەن خەلکەوە لەچەند شەوی ڕابردوودا. "
لە سەرەتای قسەکانیدا، حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) وتی"شاری شنۆ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا یه‌كێک له‌و شارانه بوو كه خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی لاوانی تێدا به‌رپا كرابوو، به‌ڵام هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران په‌لاماری خه‌ڵكیاندا و ژماره‌یه‌ک خه‌ڵكیان شه‌هید كرد له لاوانی ئه‌و وڵاته، له یه‌كه‌م په‌لاماری (دوژمن‌دا) سێ لاوی ئه‌و شاره شه‌هید كران له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕه‌فتاره خه‌ڵكی زیاتر توڕه كرد و خه‌ڵكێكی زیاتر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان دیسان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت په‌لاماری خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه‌ڵكیان دایه‌وه بۆیه خه‌ڵكیش كه‌وتنه به‌ره‌نگاری ئه‌وان و به‌رگری له خۆیان و به داروبه‌رد به‌رگریان له خۆیان كرد و له‌كۆتایدا خه‌ڵكیان ناچار كرد هه‌ڵمه‌ت به‌رنه‌سه‌ر ئه‌و مه‌قه‌ر و شوێنانه‌ی كه له‌وێوه ته‌قه‌یان له خه‌ڵک ده‌كرد و دوێنی شه‌و نزیكه‌ی كاتژمێر دوو به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به یه‌كجاری هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئینتیزامیی حكومه‌ت له‌ناو شاری شنۆ‌دا خۆیان نه‌گرت و چۆڵیان كرد و كۆتایی هات. "
پەنا دەشڵێت"ئێستا دیمه‌نی بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه له‌لایه‌كه‌وه خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی بێی چه‌ک و دوور له توند و تیژی هاتۆته‌سه‌ر شه‌قام و ده‌نگی هه‌ڵبڕیووه دژی تاوانه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به‌و میلله‌ته كه له كوشتنی (ژینا ئه‌مینی)یه‌وه وه‌ک چه‌خماخه‌یه‌ک ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌كی دیكه‌ش هه‌زاران كه‌س له هێزی پۆشته و په‌رداخ به هه‌موو چه‌كێكه‌وه هاتونه‌ته ناو شاره‌كانه‌وه ئێستا له‌ده‌وری شاری شنۆ له ده‌روازه‌كان له شوێنه‌كانی نزیک له شنۆ هێزێكی زۆر دامه‌زراوه و به‌ڕاستی مه‌ترسی كوشتار و ڕەشبگیرییەکی گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیلی شنۆ هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه و ده‌بێت هه‌موولایه‌ک به‌جددی وه‌ریبگرن. "
سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان(پاک) ڕەتیکردەوە، پێشمەرگەی حزبەکەیان بەشداربن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵکی شارە کوردییەکانی ئێران، لەو ڕووەوە حسێن یەزدان پەنا وتی"وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه به‌شدار نابین ئه‌ركی هێزی پێشمه‌رگه شتێكی دیكه‌یه ئه‌م ئه‌ركه كه خه‌ڵک خستوویه‌تیه سه‌رشانی خۆی جووڵه‌یه‌كی خۆرسكه و هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جووڵه‌یه به‌هێز بێت، من له چه‌ند په‌یامدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌م دواووم داوامكردووه كه هه‌تا ده‌توانن سه‌ر شه‌قام به‌هێز بكه‌ن و چین و توێژه‌كان تێیدا به‌شدار بن. "