گرنگ

بوار، زانیاری نەبیستراو لەسەر ژیانی ئاکام عومەر ئاشکرا دەکات

2022-12-13

 
بوار، زانیاری نەبیستراو لەسەر ژیانی ئاکام عومەر ئاشکرا دەکات
بوار، تایبەت
ئاکام عومەر، ئەو فەرماندە هەولێرییەی لە گەرمیان برینداربوو و لە ئەڵمانیا گیانی لە دەستدا
ئاکام عومەر، لەدایکبووی شاری هەولێرەو تەمەنی منداڵی لە گەڕەکی سەیداوەی شاری بردووەتە سەر...
ئاکام عومەر، لە عەشیرەتی لەکەو خەڵکی ناحیەی شەمامکی دەشتی هەولێرە...
ئاکام عومەر، لە خێزانێکی ئاسایی شاری هەولێر لەدایکبووەو هاوسەرگیری نەکردووە.
ئاکام عومەر، تەمەنی سی و شەش ساڵەو لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ی شاری هەولێرەو لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا لە شەڕی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعش هێزێکی خۆبەخش پێکدەهێنێت...
ئاکام عومەر لە تەمەنی بیست ساڵیدا، بەهۆی شارەزاییەوە لە زمانی ئینگلیزیدا چەند ساڵێک وەک وەرگێڕ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا کار دەکات و پاشان لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا، بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و هێزێکی خۆبەخشی بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی تیرۆرستانی داعش پێکهێناوەو پاشان لەسەر داوای هێزەکانی هاوپەیمانان ئەو هێزە دەچێتە ناو هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان...
ئەو هێزەی ئاکام عومەر، بەشێوەیەکی تایبەت لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە ڕاهێنانی پێدەکرێت. دوای چەند مانگێک لە ڕوداوەکانی هەشتی تەمموز، ئاکام عومەر دەکرێت بە فەرماندەی گشتی هێزەکانی کۆماندۆ.
رۆژی 19-10-2022 هێزەکانی کۆماندۆ بە سەرپەرشتی ئاکام عومەر، بۆ ئۆپەراسیۆنێک دەچنە سنووری گەرمیان لە شارۆچکەی زنانە، بەمەبەستی کێوماڵکردنی سنوورەکە... بەڵام "تۆڕێکی مین" بەهێزەکەدا دەتەقێتەوە. بەو هۆیەوە ئەندامێکی هێزەکە گیان لە دەست دەدات و ئاکام عومەرو حەوت ئەندامی دیکەشیان بریندار دەبن.
دوای ٥٤ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئێوارەی ڕۆژی ١٢ی کانونی یەکەم، لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئەڵمانیا گیان لەدەست دەدات...
وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تەرمی ئاکام عومەر بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر لە مەڕاسیمێکی فەڕمیدا بە خاک بسپێردرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color