هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنا, ئانسۆ فاتی لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو پێکانەکەش لەژێر چاودێری دکتۆر رامۆن کۆجاتدا دەستنیشانکرا کە بە ناچاری دوو نەشتەرگەری بۆ کرا لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە. بەهۆی روودانی ئاوسان لە ئەژنۆی فاتی دووچاری ئازارێكی زۆرە بەهۆى یپچڕانێك لە بەستەری ئەژنۆ كە ئەمەش وایكردووە یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بەدوای پزیشکێکی دیکەشدا بگەڕێ بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ جاری سێیەم بۆ بکرێت.
فاتی لەسەر رێنمایی پزیشکێکی بەناوبانگی ئیسپانی، بە یاوەری چەند ئەندامێکی خزمەتگوزاریی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا، چووەتە شاری لیۆنی فەرەنسی بۆ ئەوەی سەردانی پزیشکێکی پسپۆر لە بواری ئەژنۆ بکات.
هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا دوای راوێژکردنی پزیشکەکەی فەرەنسا، بۆ ماوەی 15 رۆژ راهێنانی چڕ دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت ئەژنۆی چۆنە و کاریگەرییەکانی راهێنانەکان چۆن دەبن، ئەگەر ئەژنۆی فاتی جێگیر بێت و هیچ نیشانەیەکی هەوکردنی .تێدا دەرنەکەوت، هیچ نەشتەرگەرییەکی دیکەی بۆ ناکرێت و ئەگەری ئەوە دێتە ئاراوە یاریزانەکە بەر لە کۆتایی هاتنی وەرز دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

|
گەیشت، بنکەکانی پۆلیس لەناو شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک نامێنن |
|
تورکیا دەیەوێت غازی چەمچەماڵ ڕەوانەی وڵاتەکەی بکرێت |
|
گەیشت، دادگای فیدڕاڵی لە دژی حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات |
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |