گرنگ

لاهور شێخ جەنگی: پێش ٨ی تەمووز، دەمویست ماڵەکەم ببەم بۆ هەولێر.

2023-04-08

 
لاهور شێخ جەنگی:
پێش ٨ی تەمووز، دەمویست ماڵەکەم ببەم بۆ هەولێر.
لاهور شێخ جەنگی بۆ کەناڵی شەرقیە نیوز:
*پێموانیە بافڵ تاڵەبانی دووژمنم بێت، بەڵکو بافڵ تاڵەبانی کەوتوەتە ھەڵەیەکی گەورەوە. لەو ھەڵەیە تەنھا یەکێتی زەرەر دەکات نەك بافڵ تاڵەبانی. من تا ئێستا بەڕێزەوە ناوی دەهێنم.
*من لە سیاسەت دانەبڕاوم. ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا روویداوە دوورە لە بەرنامە و پەیڕەو پڕۆگرام و ناوبانگ و پێگەی یەکێتی.
*ئەگەر مام جەلال لە ژیاندابوایە هەرگیز قبوڵی نەدەکرد کەس لە خانەوادەکەی شوێنی بگرێتەوە. بڕوای بەو شێوازە نەبوو و یەکێتی لەم دۆخەی ئێستایدا نەدەبوو.
*ئارامگرتنی ساڵ و نیوی ڕابردووی من، هەڵوێستمی بەهێز کردووە. خەڵک بۆی دەرکەووتوە لاهور شێخ جەنگی ئەو توندڕەوە نیە باس دەکرا.
*من ڕێگر بووم لە ڕشتنی خوێن لە ماوەی ڕابردوودا. بڕوام بەوە نیە لە ڕێگای هێزەوە چارەسەری کێشەکان بکرێت.
*لە ساڵی ۲۰۰۳ لەگەڵ تیمێکی نهێنی ئەمریکی لە چەمچەماڵ بووم. بەنهێنی زانیاریمان لەسەر بەرەکانی شەڕ کۆ دەکردەوە.
*یەکەم شەڕ بەشداریم تێدا کردووە شەڕی دژی ئەنسار ئیسلام بووە لە شاخەکانی هەڵەبجە لە ساڵی ۲۰۰۲.
*دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی کوردستانی بەجێهێشت، لە ساڵی ۲۰۰٦. من دەزگای دژە تیرۆرم کردە دەزگایەکی دامەزراوەو حکومی. کە دواتر لە ساڵی ۲۰۱۱ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێممان دروست کرد.
*مانەوەی یەکێتی لە ناوچەکە زۆر گرنگە بۆ خزمەتی گەلەکەمان و ناوچەکە.
*بەپێی کۆنگرە و بڕیاری دادگا من تا ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتیم.
*من دەرچم لە یەکێتی حزبەکە دابەشی دووبەش دەبێت. من تا ئێستا یەکێتیم پاراستوەو ڕزگارم کردووە لە زۆر دۆخی ناخۆش و بەدڵنیاییەوە ئەم سیاسەتە بەرامبەر من بەردەوام بێت یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئایندە پتر لە نیوەی کورسیەکانی لە دەست دەدات.
*لە دوو ساڵی ڕابردوو، حزبەکەمان لە ڕێڕەوی خۆی لایداوەو پەنا بۆ هێز براوە بۆ بەلاداخستنی پرسەکان.
*پۆشینی جلی سەربازی لەلایەن هاوسەرۆکانەوە دژی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییە.
*من بافڵ تاڵەبانیم کرد بە هاوسەرۆکی یەکێتی. ئەو دەنگی چوارەمی کۆنگرەی هێنا. نەمویست بشکێت، چونکە کوڕی مام جەلالە.
*قوباد تاڵەبانی نوێنەری یەکێتی بوو لە حکومەت. ئەجێندای حیزبی بەڕێک وپێکی جێبەجێ نەدەکرد لەناوحکومەت. جیاوازی زۆر دروست بوو لە نێوان هەولێر و دهۆک لەگەڵ سلێمانی لەڕووی خزمەتگوزاریەوە. قوباد تاڵەبانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ جێگری سەرۆکی حکومەت بوو فشارمان لێکرد بۆ ئەوەی ئەگەر ناتوانێ خزمەت بکات با دەست لەکار بکێشێتەوە.
*شکستی قوباد تاڵەبانی، بەزیانی حیزب لە هەڵبژاردن شکایەوە.
*هەرگیز لەو بڕوایەدا نەبووم کوڕەکانی مام جەلال شتیوام بەرامبەر بکەن، چونکە پەروەردەی مام جەلال بەو شێوەیە نەبوو.
*کوڕەکانی مام جەلال لە پێگەی من دەترسان و وایان هەست دەکرد بەهۆی کۆمەڵایەتی بوونی من هەژمونم بەسەر حیزب و دەزگا ئەمنیەکاندا کردووە.
*ئەوەمان بەگوێدا دراوە کۆنگرەی داهاتوو کوڕانی مام جەلالی تێدا نابێت و بنەماڵەی تاڵەبانی نامێنێت و دەبێتە بنەماڵەی شێخ جەنگی بەڵام ڕەوشت و ئاکاری سیاسی من دوورە لەوشتانەو هەرگیز بیرم لێ نەکردووەتەوە.
*کاتێک بۆ هەڵبژاردنی ۲۰۲۱ هاوپەیمانێتی نێوان گۆڕان و یەکێتیمان دروست کردو لێک تێگەیشتنمان هەبوو لەگەڵ کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشێکی پارتی ئەم دۆخەیان بە مەترسی دەزانی.
*من ویستم هاوسەنگی دروست بکەم و پێش ٨ی تەمووز دەمویست سلێمانی لە ململانێ دوور بخەمەوەو ماڵەکەم ببەم بۆ هەولێر.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color