بوار نیوز، سلێمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ، راهێنەری یانەی سیروانی نوێ کە سەرۆکەکەی ئاواتی شێخ جەنابی وەزیری داراییە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
راهێنەری یانەی سیروانی نوێ کە تۆمەتبارە بەدەستدرێژیکردنە سەر ١٨ کچی یانەکەی، بەهۆی زۆری سکاڵا لەسەر ڕاهێنەری یانەکە کە ناوی ”س، ح”ە ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا. لەماوەی چەند ڕۆژی رابردو ئاواتی شێخ جەناب کە سەرۆکی یانەکەیە بەنوسراوێکی فەڕمی سەرجەم کارەکانی یانەکەی هەڵپەسارد تا ئەو کاتەی لێژنەی لێکۆڵینەوە بڕیار لەسەر چارەنوسی راهێنەری یانەکە دەدات و لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەشی لەسەر ئەو تۆمەتانە پێکهێنا کە ئاراستەی راهێنەری یانەکەی کراوە.
لەڕاگەیەندراوێکیشدا پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ڕاهێنەری یانەی سیروانی نوێی پشت راستکردەوە کە ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانییە.
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن چەند کچە یاریزانێکەوە لەسەر تۆمەتبارێک و دوای لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر ، هێزەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.
لەئێستادا تۆمەتبار ( س، ح، ر) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 396 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

|
گەیشت، بنکەکانی پۆلیس لەناو شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک نامێنن |
|
تورکیا دەیەوێت غازی چەمچەماڵ ڕەوانەی وڵاتەکەی بکرێت |
|
گەیشت، دادگای فیدڕاڵی لە دژی حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات |
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |