لاڤە حیكمەت:
بەشێكی زۆری بەرپرسان، راوی نایاسایی دەكەن
بوار، تایبەت
لاڤە حیكمەت، سەرۆكی دامەزراوەی (ڤیم پڕۆدەكشن) رەخنەی توند لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەگرێت لەسەر راوكردنی نایاسایی و دەلێت "بەرپرسان بەشێكی زۆرن كە راوی نایاسایی دەكەن".
پەیجی دامەزراوەی (ڤیم فاوندەیشن) لێدوانێكی كورتی لاڤە حیكمەت، سەرۆكی دامەزراوەكەی سەبارەت بە (مافی ئاژەڵان لە یاسا)دا بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندووە "حیزبەكانی كوردستان ئەندامیان هەیە راوی نایاسایی دەكەن، لە پشت ناوی ئەو حیزبانەشی ئیشیان بۆ دەكەن خۆیان دەشارنەوە، بەڕاستی دەبێت حیزبەكان ئەوە نەهێڵن و دەبێت خۆیان پێش هەموو كەسێك پابەند بن بە یاساوە و ئەندامەكانیان پابەندبن بە یاساكان".
لاڤە حیكمەت ئاماژەی بەوەكردوە "ئەمەش پرسیارێكە و ئێمە بیكەین كە بۆچی وایە؟، من یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكان بە بەرپرسان دەزانم بەرپرسان خۆیان بەشێك زۆرن كە راوی نایاسایی دەكەن".
لاڤە حیكمەت كچی مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار و سەركردەی پێشووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هاوسەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.