وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەبەوەدەكات، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، هاوكات دابەزینی نرخی نەوت كێشە بۆ مووچە درووست دەكات فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیتند: ساڵی ڕابردوو مووچە دابەشكرا، نابێت بڵێن دابەش نەكراوە و هەرچەندە كێشە لە لیستی مووچەی مووچەخۆراندا هەبووە، ئێستا چارەسەركراوە ئاماژەی بەوەشكردووە، گرفتەكە لەوەدایە كە دابەزینی نرخی نەوت كێشە بۆ مووچە دروستدەكات، هەربۆیە لە سەردانەكەیان بۆ ئەمریكا باسیان لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كردووە و هەموو هەوڵێك دەدەن كە هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە