تیمی پڕۆژەی رووناكی رای گەیاند، ئەمڕۆ كارەبای دوو گەڕەكی تری شاری سلێمانی دەكرێتە 24 كاتژمێری كە 14 هەزار هاوبەشی كارەبا سودمەند دەبن ئەمڕۆ چارشەممە پڕۆژەی رووناكی رایگەیاند، بەشێكی گەڕەكی تووی مەلیك و هەواری تازە لەمڕۆوە دەچنە ناو پڕۆژی رووناكی و 14 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن ئاماژەبەوەشكراوە، بەم دوو گەڕەكەوە، ئێستە نۆ گەڕەك و شوێنی سلێمانی كارەباكەیان كراوەتە 24 كاتژمێری، هاوكات لە قۆناغی یەكەمدا گەڕەكەكانی سابوونكەران و دارۆغا و حاجی حان و ئیبراهیم پاشا و شەقامی ئۆرزدی و سەلیم بەگ و خانەقا بوون، بە كۆی گشتی 22 هەزار هاوبەشن. پڕۆژەی رووناكی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، كۆی گشتیی هاوبەشان و سوودمەندان لە كارەبای 24 كاتژمێری لە سلێمانی، گەیشتووەتە 36 هەزار هاوبەش.