ئەمڕۆ زیندانییەك لە زیندانی چاكسازی گەورانی دهۆك دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆك، لەوێ هەڵاتووە بەگوێرەی زانیارییەكانی بوار، ئەمڕۆ زیندانییەك لە زیندانی چاكسازی گەورانی دهۆك دوای ئەوەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە لەوێ هەڵاتووە، ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەو زیندانییە بە تاوانی كوشتنی ژنێك سزا دراوە. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو زیندانییە بە بیانووی ئەوەی ژەهراوی بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆك و دوای چوون بۆ گەرماو لە پەنجەرەكەوە هەڵاتووە.