گرنگ

عێراق نزیكە لەوەی جولًەی بازرگانی لەنێوان هەرێم و عێراق بەتەواوی ڕابگرێت

2025-05-03

 

بەهۆی گرتنەبەری چەندین رێكاری توند لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە لەبەرامبەر ئەو بازرگانانەی كە لە هەرێمەوە كاڵاو شەمەك دەگوازنەوە بۆ پارێزگاكانی عێراق، بووەتە هۆی ئەوەی زیاد لە %90 ی جوڵەی بازرگانی نێوان هەریم بەغدا بووەستێت ئەگەر ئەو ڕێكارانە بەردەوامییان هەبێت جوڵەی بازرگانی نێوان عێراق و هەرێم بەتەواوی ڕادەوستێت. بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی بوار، حكومەتی عێراقی بۆ ڕێگەدان بە هاتنەناوەوەی ئەو كاڵاو شەمەكانەی كە لەهەرێمەوە دێنە بازگەكانی عێراق چەندین ڕێكاری توندی گرتووەتە بەربۆ كەلوپەلی هاوردە، شۆفێرانی لە بازگەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق تووشی چاوەڕوانیی درێژ و وەرگرتنی پارە كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی 90%ی جووڵەی بازرگانی و بێكاربوونی هەزاران كەس. ئاماژەبەوەشكراوە، لە بازگەی باوەمەحموود لە سنوری خانەقین، بۆ ئەوەی شۆفێران بتوانێت لە كەلارەوە بارەكانیان بگەیەننە كەركووك دەبێت زیاد لە 12 كاتژمێر چاوەڕێی ئەوە بكەم مۆرێك بدرێت لەو نسراوەی كە شۆفێرەكان پێیانە، هاوكات پێشتر حكومەتی عێراق بە بیانووی نەبوونی(مۆری قەپان) رێگریی لە شۆفێرەكان دەكرد؛ بەڵام ئێستا مۆرەكەش هەیە، بەڵام دوو رۆژ لە بازگەكان دەمێننەوە و 65 هەزار دیناریشیان لێ وەردەگیرێت تاوەكو دەرباز دەبن. هەر لە بەدواداچوونەكانی بوار ئەوەشهاتووە، لە بازگەی سەدی موسڵ، ڕێگە نادرێت شۆفێرانی هەرێم بارەكانیان بگوزنەوە موساڵ، بە بیانووی ئەوەی تەنها بارەكانی دەروازەی (ئیبراهیم خەلیل) داخڵ دەبن، بارەكانی دەروازەی باشماخ و دەروازەكانی دیكە داخڵ نابن. بوار ئەوەشی زانیوە، دوو مانگە حكومەتی عێراق بڕیاری داوە ئەو كەلوپەلانەی لە دەرەوە لە رێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە دێنە هەرێمی كوردستان، پێویستە لە ماوەی 72 كاژێردا بگەنە پارێزگاكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، بەبێ ئەوەی لە باشووری كوردستان كۆگا بكرێن؛ ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی جووڵەی بازرگانی سست ببێت، بەهۆی ئەم بڕیارەی حكومەتی عێراقەوە، جووڵەی بازرگانی بە رێژەی 90% كەم بووەتەوە و 20 هەزار كەسیش بێكار ماونەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color