ئەمڕۆ شەممە دوو كرێكار كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن لە باڵەخانەی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە زاخۆ كەوتنە خوارەوە و یەكێكیان گیانیلەدەستدا و ئەوی دیكەیان بریندار بوو. ئەحمەد رەمەزان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند: ئەو كرێكارەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی 25 ساڵە و ئەوەشیان كە بریندار بووە 27 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە ئاماژەی بەوەشكردووە،هەردوو كرێكارەكە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دریم سیتی كەوتوونەتە خوارەوە بەگوێرەی ئامارەكانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 12 كرێكارگیانیان لەدەستداوە و هاوكات لە ساڵی ڕابردووش 120 كرێكار لە كاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.