ڕێكخراوی سەردەست بۆداكۆكی لە ئازادی ڕایدەگەیەنن كە سبەی دووشەممە 5/5/ بە بۆنی تێپەڕبوونی 15 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی ڕۆژنامەنوس ( سەردەشت عوسمان) لەسەر گوڵكۆی ئەو ڕۆژنامەنوسە شەهیدە، مەراسیمێك بەڕێوەدەبەن. ڕێكخراوی سەردەست بانگهێتشی سەرجەم ڕۆژنامەنوسان و داكۆكارانی مافی ڕۆژنامەنوسان دەكەن، بۆ ئەوەی سبەی دوو شەممە لە گوندی گرد عازەبان لەسەر گڵكۆی سەردەشت عوسمان ئامادەی ئەو مەراسیمە بن، ئەوەش وەك رۆژی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ئازادی وەسفیان كردووە.