گرنگ

مامۆستا کامەرانی سەرای ئازادی: عەلی حەمەساڵح، پیاوێکی موسڵمان و پاک و بوێرە، تائێستا لە هیچ خیانەتێک نەگلاوە

2025-05-10

 

مامۆستا کامەرانی سەرای ئازادی، هەڵسوڕاوی پێشووی گۆڕان و ئەندامی ئێستای رەوتی هەڵوێست، دەڵێت "عەلی حەمەساڵح، پیاوێکی موسڵمانی پاک و بوێرە و تائێستاش لە هیچ خیانەتێکەوە نەگلاوە". مامۆستا کامەرانی سەرای ئازادی، لە کۆمێنتێکدا لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی لە کۆنفرانسی ئەمڕۆی رەوتی هەڵوێست و لە پۆستێکی (بوار) نووسیویەتی "ئێمە دەستباری خێر لەگەڵ هەموو کەسێکدا دەگرین کە دژی زوڵم و ستەم و نادادی و فەساد و خراپەکارین و بە شانازیشەوە و بە ئەرکی دینی دەزانین سەرەتا پاشان ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقیە!". هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە "هەیە نەزانێت کە من هاوڕێ و پشتیوان و دەنگدەری کاک علی بووم پیاوێکی موسڵمان و پاک و بوێرە تا ئێستا و نەگلاوە بە هیچ خیانەتێکەوە". مامۆستا کامەران روونیکردۆتەوە "تەحدای ئەو کەسانە دەکەم گەر زەڕەیەک موسڵمانەتی و اخلاقی تێدایە بە بەڵگەیەکی شەرعی پێمان بڵێت بەندە چ کارێکی هەڵەو ناشەرعیم کردوە گەر موسڵمانە و اخلاقی تێدایە با بە نامەی تایبەت هەڵەکانمان بۆ بنێرێت گەر ئێمە موسڵمان نین با ئەو موسڵمان بێت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color