گرنگ

داخستنی ئاسمانی پاكستان، ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێرای قەرەباڵغ كردووە

2025-05-10

 

بە هۆی داخستنی ئاسمانی پاكستان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكان، ڕێڕەوی فڕۆكەی نەفەرهەڵگری وڵاتان دەگۆڕێت و دەیان فڕۆكە لە یەك كاتدا بەسەر ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا دەڕۆن و بەوهۆیەشەوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراق قەرەباڵغ بووە. ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕیاگەیاند: بەهۆی شەڕی نێوان هیندستان و پاكستان ئەمڕۆ پاكستان بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران و هاونیشتمانیانی، بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بە ڕووی گەشتی ئاسمانییەكان بۆ ماوەی 24 كاتژمێرداوە، ئەمەش بووەتە هۆی جموجوڵی فڕۆكەوانی لە ئاسمانی هەرێم و عێراق. ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستادادۆخەكە هیچ كاریگەرییەكی بۆ سەر گەشتەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتان نەبووە و ئەمڕۆ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە كاتی دیاركراوی خۆیان دەكرێن. بەپێی ماڵپەڕی فڵایت ڕادار، كە تایبەتە بە گەشتە ئاسمانییەكان، ئێستا دەیان فڕۆكەی نەفەرهەڵگر ڕێڕەوی خۆیان لە سنووری پاكستانەوە گۆڕیوە و بە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا تێپەڕدەبن و دەچنە ئەو وڵاتانەی كە مەبەستیانە و زۆرینەی فڕۆكەكانیش لە هیندستانەوە هەڵفڕیون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color