گرنگ

لەبارەی بەشداری نەکردنی د. سارا، وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێست و ئەو پەرلەمانتارە پێچەوانەی یەکتر قسە دەکەن

2025-05-10

 


#بوار
ئەمڕۆ ڕەوتی هەڵوێست کۆنگرەی خۆی بەست و پەرلەمانتارێکی ئەو ڕەوتەش بەشداری لە کۆنگرەکە نەکرد. سەبارەت بەوەش وتەبێژی ڕەوتەکە و ئەو پەرلەمانتارەش پێچەوانەی یەکتر قسە دەکەن.

د.رێبوار کەریم، وتەبێژی کۆنفرانسی رەوتی هەڵوێست سەبارەت بە ئامادەنەبوونی سارا موحسین، پەرلەمانتاری رەوتەکەیان رایگەیاند «سارا موحسین بەهۆی حاڵەتێکی تەندروستییەوە لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە ئاگاداری کردینەوە کە ناتوانێت بەشداری کۆنگرە بکات».


لە لایەکی دیکە د. سارا موحسین پەرلەمانتاری ڕەوتی هەڵوێست لە ڕونکردنەوەیەکدا بە پێچەوانەی قسەکانی وتەبێژی ڕەوتەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بۆ پشتیوانی لە بەرەی ناڕازی ناو ڕەوتی هەڵوێست بەشداری لە کۆنگرەی ڕەوتەکەی نەکردووە.

د. سارا لە ڕوونکردنەوەکەیدا نوسیویەتی: ئێمە وەک پشتیوانیەک لەهاوڕێیانی بەرەی ناڕازی ناو ڕەوتی هەڵوێست بایکۆتی ئەم کۆنفرانسەمان کرد، لەئێستادا پێمان وایە ڕەوتەکە لەڕێڕەوی ئاسایی خۆی لایداوە، بۆیە ئێمە وەک هەڵوێست وەرگرتن پابەندی هیچ بڕیار و دیدارو دانیشتن و کۆنفرانسێک نابین تاکو ئەوکاتەی دەگەین بە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە  لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی کە  ئێستا خۆیان بەخاوەنی ڕەوتەکە دەزانن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color