سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات كە تا كۆتایی ساڵی داهاتوو كارەبای سەرجەم هاوولاتیانی هەرێم دەبێتە 24 كاتژمێری، بەڵام گرنگە هاووڵاتیانیش هاوكارمان بن لە كەم بەكار هێنانی كارەبا. مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: تا كۆتایی ئەمساڵ سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك دەبن بە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری. ئاماژەی بەوەشكردووە، تا كۆتایی ساڵی 2026ـیش كارەبای هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گوند و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری. سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی وتووە، گرنگە خەڵك پشتیوانمان بێت و بەگوێرەی پێویست كارەبا بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی بتوانین كارەبای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینبكەین.