گرنگ

دوای کشانەوەی هەڵوێست، سێ سیناریۆی جیاواز لە ئارادایە بۆ دروستکردنی لیستی هاوبەش

2025-05-12

 

شەوی ڕابردوو ڕەوتی هەڵوێست بە فەڕمی لە دانوستانی دروستکردنی لیستێک لە چوارچێوەی هاوپەیمانی لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم کشایەوە. لە ئێستادا چەند پێشنیارێک گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت بۆ بەردەوامیدان بە دروستکردنی هاوپەیمانی لایەنە ناڕازییەکان. پێشنیاری یەکەم، بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی لیستێکی هاوبەش ئەوەیە کە هەر یەک لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل بەبێ نەوەی نوێ لە گفتوگۆکانیان بەردەوام بن و پاشەکشە نەکەن لە پێکهێنانی لیستێک لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی. پێشنیاری دووەم، بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی دروستکردنی لیستێکی هاوبەش ئەوەیە کە هەر یەک لە نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل بەبێ ڕەوتی هەڵوێست بەردەوام بن لە گفتوگۆکانیان بۆ رێککەوتن لەسەر هاوپەیمانێتییەکەیان بەبێ ڕەوتی هەڵوێست. پێشنیاری سێیەم، بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی دروستکردنی لیستێکی هاوبەش ئەوەیە کە هەر یەک لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن پێکبهێنن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color