گرنگ

وەزیری دەرەوەی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سورە و گفتوگۆی لەسەر ناكەین

2025-05-17

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوەدەكات پێداگرین لەوەی كە پیتاندنی یۆرانیۆم و ژێرخانی ئەتۆمیی، و مافێكی یاسایی ئێرانە و ئەوە بەهێڵی سور دەزانین و جێگەی گفتوگۆ نییە. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە: ئێران بە نیازی گەیشتن بە رێككەوتن دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی لەگەڵ ئەمریكا دەستپێكردووە، بەڵام لەسەر مافەكانی بۆ بەكارهێنانی وزەی ئەتۆمیی ئاشتیانە دانوستان ناكات. ئاماژەی بەوەشكردووە، گەلی ئێران بۆ پاراستنی ئەم مافە قوربانی زۆری داوە، لە خۆڕاگری بەرامبەر گەمارۆ و سزاكان و لەدەستدانی زانایانی ئەتۆمی، بۆیە هەرگیرز دەستبەرداری ئەو مافەی خۆمان نابین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color