گرنگ

لە سبەینێوە پلەكانی گەرما سەرو 40 پلە تێدەپەڕێنن

2025-05-17

 

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز دەبنەوە و سەروو 40 پلە تێدەپەڕێنن.. بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش (3-4) پلە، بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە. ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند: لە سبەی یەكشەممەوە، كاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بە رێژەی چوار تا پێنج پلەی دیكە بەرزتر دەبێتەوە ئەو كەشناسە باسی لەوەشكرد، لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم بەرزترین پلەی گەرمی تا 38 بۆ 39 پلەی سەدی بەرزەبنەوە، لەناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاكانی ناوەراست و ڕۆژئاوای عێراق تا 40 بۆ 42 پلە، پارێزگاكانی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی عێراق تا 45 بۆ 47 پلە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color