گرنگ

مانگی داهاتووسلێمانی دەبێتە خاوەنی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆر

2025-05-17

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، لەئێستادا مانگانە 20 مێگاوات كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لە پارێزگاكە بەرهەم دەهێندرێت، هاوكات مانگی داهاتووش سلێمانی دەبێتە خاوەنی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لەسەر ئاستی عێراق سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: سلێمانی پێشەنگی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە لە بەرهەمهێنانی كارەبادا لە رێگەی وزەی خۆرەوە كە تێیدا 740 هاوبەش تۆماركراون و لە وزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنن، ئەوە جگە لەوەی كە بەشێكی زۆریش خۆیان تۆمار نەكردووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، مانگانە ئەو 740 هاوبەشە 20 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن، هەروەها مانگی داهاتووش سلێمانی دەبێتە خاوەنی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەوەش كاتێك وێستگەكە لەلایەن كارگەیەكی چیمەنتۆوە دادەنرێت و توانای بەرهەمهێنانی 50 مێگاوات كارەبای دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color