بڕیارە ئەمڕۆ ۱۷ی ئایار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک بەرەو ئەمەریکا بەڕێ بکەوێت. سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ گفتوگۆ کردنە لەسەر پرسەکانی پێشمەرگە و ڕۆژئاوای کوردستان و نەوت و وزە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا. بەپێی زانیاریەکانی بوار، چەند وەزیرێک لە شاندەکەی سەرۆکی حکومەتدان و لەناویاندا دوو وەزیری یەکێتی هەیە کە یەکێکیان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەیە. لەسەردانەکە پرسی داهاتووی کۆمپانیاکانی نەوت و کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لەهەرێم و وەبەرهێنان لەغاز و گرفتەکانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم فایلێکی گرنگی گفتوگۆ دەبێت و کەمال مەحەمەد وەزیری کارەبا و سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت هاوڕێیەتی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەو دۆسێیانە دەکات. دوا سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەمەریکا لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو بوو و سەردانی ئەمجارەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە سەردانێک لە ئەمەریکایە.