دوێنێ بۆ بەشداریکردن لە ٣٤ەمین لوتکەی وڵاتانی عەرەبی گەیشتە شاری بەغدا، بەڵام بەبێ بەشداریکردن لە لوتکەکە شاری بەغدای جێهێشت. بڕیار بوو لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام بەهۆی ڕوودانی هەڵەیەک لە پرۆتۆکۆڵی پێشوازیکردن عێراقی جێهێشت. لە کاتی پێشوازیکردن لە میری قەتەر لە لایەن سودانییەوە لە بری ئاڵای قەتەر ئاڵای بەحرێن دانرابوو، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی میری قەتەر و بەبێ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی شاری بەغدای جێهێشت.