گرنگ

سەرۆك كۆماری ئێران، لەبارەی كڕینی چەكەوە هۆشداری بە سعودییە دەدات

2025-05-18

 

سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆڕبەندی گفتوگۆی تاران، هۆشداری توند بە بەرپرسانی سعودییە دەدات لە بارەی گرێبەستە زەبەلاحەكانی بۆ كڕینی چەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا. مەسعود پزیشكیان، لە كۆڕبەندی تاران لەبارەی هۆشدارییەكەی بۆ بەرپرسانی سعودییە وتی "دوژمنان دەیانەوێت ئەم ناوچەیە بە بەردەوامی لە شەڕدا بێت و دواكەوتووبێت، بۆیە نەیارەكانمان چەكمان پێدەفرۆشن بۆ ئەوەی ئێمە یەكتری بكوژین. پێویستە لە شەڕ دووربكەوینەوە و هاووڵاتیانی ناوچەكەمان بە ئارامی بژین". پزیشكییان نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبارەی نەبوونی هاوكاری لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و وتی "وڵاتە ئیسلامییەكانی ناوچەكە لە یارمەتی دانی یەكتری كەمتەرخەمن". قسەكانی پزیشكییان لە كاتێكدایە كە لە هەفتەی ڕابردوو محەمەد بن سەلمان گرێبەستێكی كڕینی چەكی لەگەڵ دۆناڵد تڕامپ واژوو كرد كە بە بەهای 142 ملیار دۆلار ئەمریكا چەك بۆ سعودییە بنێرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color