دوای ڕەخنە و هێرشەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە بەرپرسانی حکومەتی عێراق، ئەمجارەیان نێچیرڤان بارزانی هێرشی توندی کردە سەر حکومەتی عێراق. نێچیرڤان بارزانی، لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران لە شاری تارانی پایتەختی ئێران ڕەخنەی توندی لە مامەڵەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق گرت و پێی وابوو بەرپرسانی عێراق وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێم ناکەن. نێچیرڤان بارزانی، باسی لە گرنگی ڕۆڵی عێراق کرد و ئەوەی خستەڕوو کە عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە ببینێت لە سەقامگیری ناوچەکە. لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە کۆنگرەی لاوان و قوتابیانی حیزبەکەی ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی عێراق گرت و ئەوەی وت چیتر ئەو مامەڵەیەی عێراق قبوڵ ناکەن لەگەڵ هەرێم.