ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تۆمەتباری كوشتنەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی ئازادیی شارەكە، دەستگیركرد بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە گەڕەكی ئازادیی شاری هەولێر، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ دروستبووە و تەقە كراوە، كە بووەتەهۆی كوژرانی هاوڵاتییەك و برینداربوونی هاوڵاتییەكی دیكە، دواتر تۆمەتبارەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو. ئاماژە بەوەشكراوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سەرلەبایەنی ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و رێكاری یاسای بەرامبەری گیراوەتەبەر.