وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات نزیكەی 13 هەزار هاوبەش كارەبای 24 كاتژمێریان بۆ دابینكراوە و ئامادەكاریشكراوە 10 گەڕەكی دیكە لە سلێمانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ دابین بكرێت سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: پڕۆژەی ڕووناكی لە سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، وەك قۆناغی یەكەم نزیكەی 13 هەزار هاوبەش كارەبای 24 كاتژمێریان بۆ دابینكراوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ 10 گەڕەكی دیكە دەكرێت بۆ ئەوەی كارەبای 24 كاتژمێرییان پێ بگاتك كە خۆی دەبینێتەوە لە 22 هەزار هاوبەشی نوێ، كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سیستمەكەیان كارا دەبێت. وتەبێژی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا كە كارەبای بەردەوام دراوەتە ئەو گەڕەكانە كاتێك پسووڵەیان بۆ ڕۆیشتووە لە سنووری 25 بۆ 50 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.