شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لەشاری هەولێر لە كۆبونەوەدان و یەكێتی چەند پێشنیارێكی نوێ دەخاتە بەردەم پارتی. بەپێی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا كۆبونەوەی تیمی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لەشاری هەولێر دەستیپێكردووە. بەپێی زانیارییەكان، شاندی دانوستانكاری یەكێتی پێشنیارەكانی كۆبونەوەی ڕابردووی پارتی بۆ شێوازی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم ڕەتدەكاتەوەو چەند پێشنیارێكی نوێ دەخاتە بەردەم شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان. بەپێی زانیارییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیارەكانی یەكێتی ڕەتدەكاتەوەو ئەو میكانزمانەی قبوڵ نییە كە یەكێتی پێشنیاری دەكات بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم. لە چەند رۆژی ڕابردووش مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمی لەسەر بنەمای پەنجا بە پەنجا ڕەتكردەوەو ڕایگەیاند هەر لایەنەو بەپێی قەبارەی خۆی پشكی پێدەدرێت لە پۆستە حكومییەكان.