گرنگ

دوای کشانەوەی دوو ئەندامە عەرەبەکە، چارەنوسی ڕێبوار تەها چی دەبێت؟

2025-05-21

 

ئەمڕۆ هەر یەک لە رعد ساڵح و زاهیر ئەنوەر عاسی، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هاوپەیمانێتی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک کشانەوە. پێشتر بە بەشداری نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران و حەوت ئەندامی ئەنجومەنەکەش دژی ئەو هەڵبژاردنە وەستانەوەو تا ئێستاش بەشدارییان لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگا نەکردووە. بە کشانەوەی ئەو دوو ئەندامە لە هاوپەیمانێتی هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، هاوپەیمانێتییەکە لە نۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاوە دەبن بە حەوت ئەندام و بەو شێوەیە لە ڕووی یاساییەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەکییان دەکەوێت. لە ڕووی یاساییەوە ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک بەردەوام دەبێت و هیچ کێشەیەکی یاسایی نابێت، تەنیا لە حاڵەتێکدا رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک کێشەی بۆ دروست دەبێت کە ئەو دوو ئەندامەی ئەمڕۆ لە هاوپەیمانێتییەکە کشانەوە بچنە پاڵ حەوت ئەندامەکەی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگا و بە هەر نۆ ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگا کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگا ڕێک بخەن و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەن هەڵبژێرن و متمانەش لە پارێزگاری ئێستای کەرکوک وەربگرنەوەو کەسێکی دیکە وەک پارێزگار هەڵبژێرن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color