گرنگ

کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەکییان دەکەوێت

2025-05-21

 

کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پەکییان دەکەوێت تا ئەو کاتەی ڕێژەی یاسایی بۆ کۆبونەوە تەواو دەبێت. ئەمڕۆ دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی عروبە و لیستی قیادە لە هاوپەیمانی پێکهێنانی حکومەتی محەلی کەرکوک کشانەوە. بەمەش کێشە بۆ کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دروست دەبێت. بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان تا ئەو کاتەی ئەو دوو ئەندامە دەگەڕێنەوە بۆ کۆبونەوەکان یاخود دوو ئەندامی دیکە لەو حەوت ئەندامەی کە پێشتر بایکۆتی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنییان کردبوو بەشداری نەکەن لە کۆبونەوەکان، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ناتوانێت هیچ کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color