لە ئەگەری ڕێککەوتنی چەند لایەنێک دەتوانرێت متمانە لە ڕێبوار تەها وەربگیرێتەوە و کەسێکی دیکە وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرێت. هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک بە بەشداری پێنج ئەندامی لیستی یەکێتی و ئەندامێکی پێکهاتەی مەسیحی و دوو ئەندامی لیستی قیادە و ئەندامێکی لیستی عروبە بوو. دوو ئەندامی بەرەی تورکمانی و دوو ئەندامی پارتی و سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی لە دەرەوەی ڕێککەوتنی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک مانەوە. بەڵام لە ئێستادا لە ئەگەری ڕێککەوتنی ئەو حەوت ئەندامەی دەرەوەی هاوپەیمانی پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوک و ئەو دوو ئەندامەی ئەمڕۆ کشانەوە لە حکومەتی خۆجێیی کەرکوک دەتوانرێت متمانە لە ڕێبوار تەها وەربگیرێتەوە و کەسێکی دیکە وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێرن.