بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە نوسراو داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەكەن مامۆستایان و فەرمانبەرانیان هەژماری من پڕبكەنەوە. وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوێك بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئاگاداردەكاتەوە مامۆستا و فەرمانبەرانیان فۆڕمی هەژماری من پڕبكەنەوە بەگوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، كە بە واژۆی رەگەز رەشید بەڕێوەبەری گشتی دیوان، بۆ هەژماری من ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكانی، هەولێر، سلێمان، دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان، راپەڕین سۆران و زاخۆ كراوە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە دوای نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە، هەریەكە لە (نەژاد عەبدوڵا) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ( سۆران عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، بۆ پڕكردنەوەی هەژماری من لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەراتنی پەروەردە، نوسراوێكی بۆ بەڕێوەبەرای قوتابخانەكانیان ناردووە داوای لێكردوون پڕكردنەوەی فۆڕمی هەژماری من جێبەجێ بكەن.