حکومەتی عێراقی هەڵوێستی پێشووی پاشگەزدەبێتەوە و پشتیوانی خۆی بۆ کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەربڕی. وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ۲۳ی ئایار، سەرەڕای نەبوونی دەوامی فەڕمی بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو هەڵوێستی خۆی دەربارەی گرێبەستەکانی هەرێم و کۆمپانیا ئەمەریکیەکان گۆڕیوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە وەزارەتی نەوت پێشوازی لە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دەکات و هەمیشە هەوڵدەدات لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کاربکات بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە ڕێگەی ئەنجامدانی گرێبەستی ڕاستەوخۆ بەگوێرەی دەستووری عێراق و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی. لە بەیاننامەکەدا هاتووە وەزارەتی نەوت بەردەوامە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە کەرتەکانی نەوت، وەکو بیر لێدان و خزمەتگوزاری نەوت و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری. وەزارەت هیچ ناڕەزایەتی و ڕەخنەیەکی نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە، بە مەرجێک تەنها مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی هەرێم نەکەن جیا لە حکومەتی فیدراڵی و کەناڵە فەرمییەکان ببێتە هۆی پێشێلکردنی دەستووری عێراق و یاسا کارپێکراوەکان. بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوت گۆڕینی هەڵوێستی حکومەتی عێراقی پێوە دیارە و دوای بەیاننامەیەکی تری وەزارەتەکە دێت کە بەتوندی گرێبەستەکانی هەرێمی ڕەت کردەوە.