دوو کۆنگرێسمان پڕۆژە یاسایەک بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە دەستی ئێران پێشکەش بە کۆنگرێس دەکەن. هەردوو کۆنگرێسمانی پارتی کۆماری (جۆ جیلسۆن و جیمی بانتیا) بۆ کۆتایی هێنان بە هەژموونی ئێران لە عێراق پرۆژە یاسایەکییان پێشکەش بە کۆنگرێس کردووە. لە پرۆژە یاساکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئامانج لەم پێشنیارە یاسایە، کۆتایی هێنانە بە رۆڵی ئێران لە ناوچەکە و پشتگیریکردنە لە سەربەخۆیی عێراق. بەپێی ناوەڕۆکی ئەم پڕۆژە یاسایە، هەردوو وەزارەتی دەرەوە و خەزێنەی ئەمریکی پابەند دەبن تا لە ماوەی ١٨٠ رۆژدا ستراتیژی قەتیسکردنی رۆڵی ئێران لە عێراقدا بخاتەڕوو.