گرنگ

بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، مەكتەبی سیاسی یەکێتی كۆدەبێتەوە

2025-05-27

 

بڕیارە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ بكات. بەپێی زانیارییەكانی بوار، كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا دوایین ئەنجامەكانی دانوستانەكان لەگەڵ پارتی لە بارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت. هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چەند پرسێكی پەیوەست بە ناوخۆیی یەكێتی تاوتوێ دەكرێن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color